ئازیز تۆ پرشەی هەسێرەی چاوت

ئازیز تۆ پرشەی هەسێرەی چاوت (1965)
by مینە جاف
304043ئازیز تۆ پرشەی هەسێرەی چاوت1965مینە جاف
ئازیز تۆ پرشەی هەسێرەی چاوت تۆ چین زەنار پەرچم خاوت
تۆ بەژنی باڵای نەو توول لاوت ناوت نازانم پێم بێژە ناوت
خۆ من فەرەنگ نیم کەوتوومە داوت
بەو مەرجەی جەلای جام جەمینت بە قەترەی عارەق گۆنای شیرینت
بە ئاوی حەیات چاڵەکەی تینت بە خەتی ئایەت خاڵەکەی شینت
لە سەر کام دینی تێمە سەر دینت
بۆ بۆی عەتری خاو غونچەی لێوەکەت تۆ گردی و تامی چەنەی سێوەکەت
تۆ شەدەی لاری شل و شێوەکەت نایێمە نزیک لە بەر خێوەکەت
تاراکەت لادە بۆ نیم شێوەکەت
قەسەمت ئەدەم وە قەوس ئەبرۆ وە پەڕەی گوڵباغ سەر کوڵمی گوڵ بۆ
وە زەردی و کاڵی سووراییی سەرەرۆ تاوێ وە لاما لایێ کەرەرۆ
گیان و سەر و ماڵ پێشکەش بێ بۆ تۆ
داگیرت کردم وە نیو نیگای ناز تێکت شکاندم هەر وەکوو شاباز
من سوێنت ئەدەم شۆخی مەکرباز وە عشوەو غەمزەی وە دیدەی تەناز
تاوێ بێرە لام مەیکە بانگەواز
سوێنت بۆ ئەخۆم تا ڕۆژی مردن فدایی تۆوم بۆ گیان بەخت کردن
تۆ زەردی گوارەی پەخشی لای گەردەن لەبەر تانەی عام گشت دۆس و دوژمن
بێ تاقە تاوێ دانیشە لای من
دیوانە و عەوداڵ بەژنی ئاڵاتم عاشق وە جوانی ڕەنگ و کاڵاتم
من شێت و شەیدای قەد و باڵاتم بە سەرگەردت بێت سەر و ماڵاتم
بۆ چی ناپرسیت چۆنە حاڵاتم
دولبەر تو خوا تا کەی سزام بێ تا کەی بێ مەیلیت بار و جەزام بێ
تا کەی جەرگ و دڵ پڕ زۆخی زام بێ دووریت ئێش سەخت دووری ئارام بێ
بمدەرێ ماچێ با بەس فیزام بێ
مینە واز بێنە لەم وتە و باسە بۆ خوا پێت ئەڵێم بۆ تۆ وا خاسە
باش بیگریتە گوێ ئەم قسە ڕاسە بیزانە دولبەر خوانەناسە
هەزاری وەک تۆی کوشتووە بە تاسە

1962

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse