ئێوارەی جومعە وا لە ڕادیۆ

ئێوارەی جومعە وا لە ڕادیۆ (1965)
by مینە جاف
304114ئێوارەی جومعە وا لە ڕادیۆ1965مینە جاف
ئێوارەی جومعە وا لە ڕادیۆ بڵاوی کردەوە گرانییی جۆ
لە بێ شانسی خۆم زۆر سەرم سوڕما زانیم کە هەموو ئیشم کەوتە دوا
چونکە گرانیی جۆ ئەتچەوسێنێ پەکت ئەکەوێ زەڕەت نامێنێ
ئەبێت بە کلک هەڵت بسێنن لە کار ئەکەوێت مەر گوت بۆ بێنن
کە جۆ گران بێ ئەکەویت لە کەڵک لاکت ئەخەیتە ئەبەر دێڵەسەگ
منیش قوڕ بە سەر ئەکەومە خەسار کەرێکی وەک تۆم دەرچێ لە ژێر بار
ئێستا کە بە کوڵ ئەلاڵێمەوە لە قاپیی خوا ئەپاڕێمەوە
جۆ گران نەبێت هەتاکوو بەهار تەویلەت ئەکەم لە ناو مێرغوزار
لووت بکەیتە با باش بزەڕێنی گشت بارە قرچەی دەغڵم بۆ بێنی
وەڵامی هاوڕێکە:
بیستوومە بۆ جۆ حاڵت خراوە نەمزانی وەها ڕەنگت نەماوە
سەگە ڕەشەکەی دەشتەکەی گۆبان بۆچ ئیسقات ناکەی بچی بۆ جاپان
دائم ئەوەڕی وەک سەگ لە پاڵۆ بۆچ قاچم ئەگری من وام لە ماڵۆ
کەرە کوڵەڕەش مینە گورگی بەگ بۆچ پێم ئەوەڕی دائیم وەکوو سەگ
حەیات بێ تۆزێ شەرمت بمێنی دائیم وەک ماکەر هەڵ ئەتیزکێنی
خۆ من شاعیر نیم مینە خەڵفاوی لە داخ کێرما ڕەنگ بزڕکاوی
هیچ عاجز مەبە تێتە خزمەتت حورمەتت ئەگرێ هەر چۆن بتەوێت
من باش ئەزانم شاعرێ چاکی بیبڕمە قنگت کێرەکەی کاکی
تەجاوز مەکە بە ڕشتەی مەزڵووم بچێ بە دواتا کێر نامەعلووم

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse