ئەگەر بێ خەرمەنی حوسنی بەسەر بێ

ئەگەر بێ خەرمەنی حوسنی بەسەر بێ (1934)
by ناری
309414ئەگەر بێ خەرمەنی حوسنی بەسەر بێ1934ناری
ئەگەر بێ خەرمەنی حوسنی بەسەر بێ دەبێ دڵ بۆ زەکاتی ئەو بەسەر بێ
دەگا دەستم بە میعراجی ویسالی لە ڕوویا گەر بە لەب شەققولقەمەر بێ
شەکەر وەختێ کە لافی لێوی لێدا چەنەی شەککەر شکا تا نەیشەکەر بێ
دەکا تەرکی خەیاڵی خاڵی لەیلا ئەگەر مەجنوون لە حوسنی باخەبەر بێ
موتەووەل بوو سەری زوڵفی لە ڕوویا بڕی، تا موختەسەر ڕێگەی نەزەر بێ
وەکوو بەهرامە تیری چاوی مەستی کە وا نەمدی لە دڵ جارێ خەتەر بێ
لە گەنجی خەسرەوی جەم بێ نیازم ئەگەر دەستم کەمەربەندی کەمەر بێ
وەکوو من تۆبە ئەشکێنێ بە لێوی خسووسەن گەر مەزەی ماچی لەسەر بێ
کەم و کورتی بە عادەت چاکە ئەمڕۆ غەزەل حوسنی لەوایە موختەسەر بێ
هونەر ئامێزە ناری شیعرەکانت مەگەر لای بێ هونەر بێ موعتەبەر بێ

This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:

  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.

Public domainPublic domainfalsefalse