عەقڵ بە گەورە و بچووکی نییە
عەقڵ بە گەورە و بچووکی نییە | کاری دیوانی بەربووکی نییە |
لەسەر ماڵی خۆت حەز کەی ئەبەخشی | کە ماڵی دیوان بەخشی، ئەلەخشی |
بە دەستی قوچاو کارت پێک نایە | وەختی وا هەیە «بزما» بە گایە |
کەروێشک کە ئەنوێ زەق زەق ئەبینێ | کە «دیاردیت» لێکرد چاو ئەقووچێنێ |
لای وایە کە خۆی چاوی قووچابێ | ئیتر ڕاوکەریش چاوی لەو نابێ |
کاتێ بە «حەل حەل» تانجی کەوتە سەر | کەروێشکە خەوی بۆ ئەبێ بە شەڕ |
ئای ئادەمیزاد بۆ پاروویێ گۆشت | لەم گیاندارانە بۆچ ئەکەنی پۆست؟! |
ئەو کەسەی چاوی لە بەرتیل تێرە | گوێرەکەیەکە بە پەمۆ فێرە |
لە مووسڵ ژنێ هەللاجی ئەکرد | چینچکان چەکەی بۆ کەوان ئەبرد |
تێ فکریم هەللاج هیچ گونی نەبوو | زەربولمەسەلمان بە درۆ دەرچوو |
هەر لەو شارەدا پیاو تەشی دەڕست | وەمزانی عەیبە لێوی خۆم لێ گەست |
کەچی تەشی ڕێس لێرە هێند زۆرە | لە «ڕکە» کوژیش ناگاتە نۆرە |
کەوتووینە دەورێ عەیب نوقتەی هەیە | چاو وردەوەکە بزانە کەیە |
«ح»ی تەحەسسەسمان نوقتەی لە ژێرە | ئەوی پێی فێرە هەمیشە تێرە |
ئەمانە عەقڵی پێشینیانە | نان ئەو نانەیە ئیمڕۆ لە خوانە |
مادام کە پارە ئەڵێن عەیب پۆشە | هەرچی بۆ بکرێ دیارە کە خۆشە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 572 و 188
1939/06/29
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|