لە پاییزاندا خەڵک تۆو دەچێنێ
لە پاییزاندا خەڵک تۆو دەچێنێ | بارانی بەهار بۆی دەڕوێنێ |
تۆوی دەغڵ و دان هۆزێ ئەژیێنێ | تۆوی خراپە خێڵێک ئەمرێنێ |
کە تینی هەتاو دایە سەر بلوور | گڕ هەڵدەستێنێ وەک کڵپەی تەندوور |
ئاگر ئەخاتە ڕەش و زەرد و سوور | سپی بێ لەکە ناخاتە فتوور |
ئەمە نموونەی سروشتی پاکە | پاک لە ئاشووبی دەوران بێباکە |
گوڵەبەڕۆژە ڕووی لە هەتاوە | بۆ زۆر کەس سوجدەی کاربەدەست باوە |
گوڵ تا ئەکەوێ ڕوو وەرناگێڕێ | ئێرە بۆ کەوتوو جنێو ئەنێرێ |
دەستی لێکەوتەی ناحەق ئەگری | ئەوی کە خۆی کەوت نابێ بگری |
بە سێ مانگ سێ مانگ ساڵێک چوار فەسڵە | بە هەموو فەسڵێ، فەسڵ هەر فەسڵە |
بە سووژن لێدان ناگاتە دوایی | دەستی «ویسکە»یە و سووژنی پۆڵایی |
من دادم لە دەست خوێندەواری بوو | وا خوێندەواریش دەردی کاری بوو |
سەری فەسڵ و فەحس هەردووکیان «فێ»یە | دوایی هەر دووکیان ئەبینی فێیە |
یارییەکمان هەیە قەڵا قەڵایە | گەنم گرد و جۆ بڵاوی تیایە |
وا گیپە و کەشکەک ئەبەشنەوە | نازانین مەجلیس کەی کۆ ئەبنەوە؟ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 588
1939/12/21
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|