پەڕەی تەقویمێک کە هەڵیەپچڕی
پەڕەی تەقویمێک کە هەڵیەپچڕی | ڕۆژێک لە عومری خوت دا ئەدڕی |
پارەی مەعاشت کە لە دەست ببڕێ | هەوڵی ئەوەتە زوو مانگ تێپەڕێ |
نازانی کە ئەو مانگ و ڕۆژانە | عومری چەند هەزار هەزار ئینسانە |
ئەو عومرەی ئەمڕۆ کە لێی بێزاری | بۆی دەکەویتە شیوەن و زاری |
بەڵام فایدەی چی بۆت نایەتەوە | لێت تۆرا ئیتر ئاشت نابێتەوە |
تیر کە ترازا و دەرچوو لە کەوان | نایێتەوە بە ئامان و زەمان |
عومر بە کورتی و درێژی نییە | هونەر بە گورجی و زۆر بێژی نییە |
عومرێکی کەم و بەخێر و خۆشحاڵ | خۆشترە لە عومری دووسەد ساڵی تاڵ |
کە سەرمای زستان هەڵی چۆقاندین | قەدری بێ بەرگی هاوین ئەزانین |
کاتێ قەدری دان کە لات ئەنوێنێ | دانی لاعیدە پووکت بێشێنێ |
حەسەرتی عومری ڕابوردویش بۆ خۆی | دەردێکە زیاتر خەمی پێ دەخۆی |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 982
1949/09/22
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|