پەیمانی درۆ
ئەوەندە چاوەڕوانم کرد | دڵم لە تاوا لەخۆی بورد |
ئاوی چاو و ئەژنۆم داهات | واقی وڕم گێژم ئەکات |
هەمیشە ڕووی نازەنینت | نیگاری جوان و شیرینت |
وان لەبەر چاوم هەموو سات | چاوی گەشت سەیرم ئەکات |
تەقەیەک بێ توند یان کەمێ | دڵم لەپڕ ڕائەچڵەکێ |
یان هەر کەس لە دەرگاوە بێ | من بۆی هەڵئەسمە سەر پێ |
وا ئەزانم تۆی نەشمیلی | تۆی ئاواتی دڵەی دیلی |
کە دێتە پێش تۆ نیت، گیانم | ئەچێتە یانەی پەیمانم |
ئەڵێ کوانێ بۆ دیار نییە؟ | من بە تەنیام چارم چییە |
پەیمان ئەڵێ وتی بە من | گەر بێتە ڕێم کۆسپ و مردن |
ئەو کاتە یەم دوا ناکەوم | چونکە بەبێ تۆ ناسرەوم |
کەچی پەیمانی درۆ بوو | نەهات ئەوا کات بەسەر چوو |
1959/02/14
سلێمانی
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|