ژیانی هەژار
یەزدان هیچ کەسێ نەخەیتە ئاتاچ | هەر کە هەژار بوو نایمێنی ڕەواج |
لەلای هەموو کەس ڕەزای گرانە | هەموو سوێند ئەخۆن بە خوا و بە میعراج |
کە ئەو مرۆڤە پیاوێکی پیسە | چونکە نییەتی پارە و تەخت و تاج |
هیچ قووتی نییە بۆ ماڵ و مناڵ | لەجێی قەزاتمە، هەر نانی سەر ساج |
ڕۆژ تا ئێوارە کرێکاریە | ڕاوەشاندنی خاکەناز و پاچ |
کەچی ئێوارە ڕوو ئەکاتە ماڵ | پارە بەش ناکا و مناڵ هاروهاج |
خواردنیان نییە و جلیان دڕاوە | هەر چییەکیان هەیە ئەیخاتە هەڕاج |
لەو جۆرە زۆرە لە ناو کۆمەڵا | خوا لە ژیانیان ئەسێنێ وەک باج |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|