گوناهـ و تۆڵە، زۆر کەس تیا کۆڵە
گوناهـ و تۆڵە، زۆر کەس تیا کۆڵە | خۆ هێجگار تۆڵەی باوک بۆ ڕۆڵە |
باوک لە ئەولاد ئینکاری نییە | ئازاری هەیە و بێزاری نییە |
ئەمەیە کە خووی فرزەند ئەگۆڕێ | هەر بە زیندوویی ئەیخاتە گۆڕێ |
کە بە منداڵی تەربیەت نەدا | ئەو ئەڕوا بە شوێن کردەوەی بەدا |
ئەوسا قانوونی جەزای حکوومەت | مەحکوومی ئەکا، بە پێی عقووبەت |
ئەبێ گوناهی باوکی لێ بگری | خۆی خووی وا لێ کرد با هەر بۆی بگری |
من باوکم دیوە کە چاوی لێ بوو | کوڕەکەی لە شوێن ئۆتۆمۆبیل چوو |
ئەو بە فەخرەوە ئەیگوت: کوێ ئەچی | چۆن لە چنگ ئەحەی کوڕم دەردەچی؟ |
خۆ ئەگەر کەوتە ژێر ئۆتۆمۆبیل | ئەچیتە شکات بە داد و دەخیل |
ناڵێ کوڕەکەم ڕای کرد شوێنی کەوت | خۆی هەڵاوەستی دەستی بەربوو، کەوت |
ئاخ خۆزگە چاری ئەمە ئەکرا | باوکی ئەوانە جەزا ئەدرا |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 953
1949/02/03
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|