یەکێ تەعریفی قانوونی پرسی
یەکێ تەعریفی قانوونی پرسی | وتی: ئەیزانی ئەگەر نەترسی |
وتم: من ئێستا لە دونیادا نیم | بە خواردەمەنی و زەماوەند ئەژیم |
قانوون بۆ بەزم و بۆ زەماوەندە | گۆرانی لەسەر «قانوون» پەسندە |
جاران ئەیانگووت «قانوون» ڕێبازە | بەو ئەندازەیە هەرگیز مەنازە |
بۆ سلێمانیش قانوون نەبووە | قانوونی خوامان لا بەسەر چووە |
هەندێ بە ئەحزاب خۆیان هەڵدەنێن | نوقتەی سەرەوەی لای ڕاست دائەنێن |
ئێمە کە فێری شەڕە گەڕەکین | کە بووینە ئەحزاب کێ دەڵێ یەکین |
هەندێ بە عیلم و خووی چاک ئەنازن | تا دەمرن حەسرەت بە نان و پیازن |
وەکو ئاغاکەی دێی «سیامەنسوور» | مەدحێکی زۆریان کرد بە واتەی دوور |
کە هاتە ئێرە منیش هەر وام دی | کەچی وەعدی دا زوو هێنایە دی |
بەوە تێگەییم کە نابێ بە پیاو | چونکە بە درۆ «رجال» دێتە ناو |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 462
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|