«سەعدی» فەرموویە کە خوویەکی بەد
«سەعدی» فەرموویە کە خوویەکی بەد | کەوتە ڕیشەوە، دەرناچێ ئەبەد |
وا منیش ئەڵێم کە پیاوی نادان | هێند قەڵبە «قەلب»یش نایکا بە ئینسان |
بەدناو هەڵیشی بگێڕیتەوە | دیسان نادانە، ناگەڕێتەوە |
«خەواسی حروف» هێندێکی وایە | نەوعە سڕێکی مەعنەوی تیایە |
نادان، بەدئەدەب، گورگ ئەم سیانە | کە قەلبت کردن، دیسان خۆیانە |
ئەوەیش کە مەردە درەم ئەبەخشێ | کەرەم کارێکە بە مەرگ نالەخشێ |
مال ئەمانەتە و سیحەت غەنیمەت | بەخشین فرسەتە و خواستن مەزەللەت |
کە دڵ ئازاری خۆتت لە بیر بێ | نایەڵی دڵی کەست لێ زویر بێ |
دووڕوویی و ڕیا لای خوا و بەندە | وەک ماری زوحاک لە سەر شان بەندە |
لە نانی «دونان» سندان ئەبارێ | چوار نان بە وەکو «قەلەمردارێ» |
«ئاشەتەندوورە» و «کەوشەک» نەماوە | بە بابی بابی سواری کەر باوە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 765
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|