ئاخ نەمردایەم ئازیز گیانەکەم
|
تاقە گوڵەکەی باغی ژیانەکەم
|
ئەم جووتە چاوەم پڕ لە خوێناوە
|
لە دووریی تۆوە کوێر و لێڵاوە
|
ئازیز گیانەکەم وە ئایەی شەریف
|
سوێن وە موعجیزەی ڕەسوولی عەفیف
|
تا دەستی دێوی ڕەقیبی بەدخوو
|
بیتەنێ پەردەی تەلیسم و جادوو
|
لەت نەکرێ بە تیغ پەی نەکرێ بە شیر
|
هەزار تامەزرۆی وەک من ئەبێ پیر
|
نابینین شێوەی بەژنی باڵاکەت
|
نانیشین وە شاد لە سای ئاڵاکەت
|
دەبێت هەر بگرین بمرین لە دووری
|
دڵمان وە گریان بدەین سەبووری
|
سا خوا توخوا لەبەر پێغەمبەر
|
بیکە بە خاتر سەییدی سەروەر
|
دەلیلێ بە خێر بنێرە بۆمان
|
پەل پەلی بکا دێوی بێ ئامان
|
ڕێمان نیشاندا بەرەو ڕووی مراد
|
بە وەسڵی باڵای ئازیر بین دڵشاد
|