ئازا لە بەند و زنجیر ناپرسێ
ئازا لە بەند و زنجیر ناپرسێ | ترسەنۆک لە بای زگی ئەترسێ |
قسەی بێ فێڵ و ڕاست وا لای شێتان | درۆ و دەلەسەیش لای پیاوی شەیتان |
خەڵک بە نوقڵانە چییان گوت وایە | زوبانی مەخلووق قەڵەمی خوایە |
بە «وگاع وگاع» وەلەکی بەغدا | لەقلەقیان خستە ناو شەت بە هەڵدا |
گاڵە و ناڵەی خەڵک «هیتلەر»ی شکاند | خوا عەداڵەتی بە عالەم نواند |
هاکا بیستمان وەک کوندەبەبوو | چاوی «هیتلەر»یان کوێر کرد بە قووقوو |
بەڵام چ فایدە ئەو دنیای سووتاند | بیشکوژرێ خۆ ئەو بەدی خۆی نواند! |
پێشڕەوی شەڕ بوو، بۆ قەومی ئەڵمان | باری نەگبەتی خستنە سەرشان |
تۆبە خواردوو بوون کە جارێکی تر | بۆ دیکتاتۆری نەبن بە لەشکر |
ورچ بە زاتی شێر ئازایی نواند | چنگی پڵنگی بە هەڵمەت شکاند |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 651
1942/01/01
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|