ئاشتی
من و تۆ پێکەوە با ئاشنا بین | وەکوو پەروانە و شوعلەی چرا بین |
لەداخی موددەعی هەر ڕوو لە یەک کەین | لەبۆ یەک هەر وەکوو قیبلە نما بین |
بەباری بین بەسەر دڵ خوێن مژانۆ | بەتانەی چاوی خوێنڕێژی بەشەر بین |
لە ڕێگەی کانی و مزگەوتەدا شەو | لە تەعقیبی وساڵی بێ هەرا بین |
دڵی یەکتر نەڕەنجێنین لەدنیا | قیامەت ڕوو لە لوتفی بارەگا بین |
چ خۆشە دەم لە ناو دەم، دەس لە مل بێ | وەکوو شیر و شەکەر تێکەڵ کرابین |
وتی نازانی قانع ئێمە پاشاین | چلۆن هاودەم لەگەڵ پیاوی گەدا بین؟ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|