ئافرەتی زگپڕ کە ژان ئەیگرێ
ئافرەتی زگپڕ کە ژان ئەیگرێ | وای لێ دێ هیوای لە گیان ئەبڕێ |
هاوار ئەکاتە شەخس و پیرەکان | ئەڵێ دەخیلە بمگەنێ ئامان |
ئەیشڵێ تۆبەم بێ ئیتر هیچ شەوێ | لاقم لە لاقی مێردم نەکەوێ |
کە ڕزگاری بوو جارێ لە ڕاوێ | حەوتە حەمامی بە وشکی ناوێ!! |
قوماریش وایە کە بیدۆڕێنێ | وای لێ دێ ئیتر پارەی نامێنێ |
هەزار سوێند ئەخوا، تەڵاقیش باوە | کە ئیتر قومار نەکا تا ماوە |
هەر ئەوەندەیە تا ئەگاتە شەو | نانی پێ ناخورێ ئەڕوا بە سەرڕەو |
لە هەر شوێنێ بێ پارە ئەسێنێ | کەوتە کۆڕ ئەوەیش زوو ئەدۆڕێنێ |
دەردێکە قومار کە بێ دەوایە | کەچی لای هەموو عالەم ڕەوایە |
ئینسان لە «زینا» و «شەراب» تێر ئەخوا | قومار هەتا بێ شێتگیرتر ئەڕوا |
جاران بە قانوون مەمنووع بوو قومار | ئێستا بە ڕەسمی هاتۆتە ڕووی کار |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 1010
1950/05/11
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|