ئافەرین سەد ئافەرین میرزا کەریمی شاتری

ئافەرین سەد ئافەرین میرزا کەریمی شاتری (1945)
by مەلا مارف کۆکەیی
309226ئافەرین سەد ئافەرین میرزا کەریمی شاتری1945مەلا مارف کۆکەیی
ئافەرین سەد ئافەرین میرزا کەریمی شاتری ئیفتیخاری خانەدان و دوودمانی تاجری
مەئخەزی ئیسمت سەبەب بوو ناتیقەی هێنامە کار وەرنە عەزمم کردبوو لادەم لە خەتتی شاعری
فەخرە بۆ ئەربابی هیممەت گەر بە یادی نێوی تۆ لێ بدەن شام و سەحەرگاهان لە تەپڵی نادری
نێوی تۆ بۆ غەیری تۆ چونکە وەکوو زەهر و سەمە حیف و زوڵمە گەر بنووسم تۆ لەوان باڵاتری
با کەریمانی مەجازی پڕ بکەن بۆ ئیمتیاز گوێ لە حەڵقەی بەندەگی گەردن لە تەوقی چاکری
جەوهەری ئیکرام و حوسنی ئیحتڕامت لایقە گەر بڵێم تۆ هەر لە خاک و باد و ئاو و ئاوری
کافیە بۆ مەدحی تۆ ئەی سەروی باغی موستەفا نێوت ئازادە لە قەید و عەیب و نەقسی زاهری
قافییەی شێعر و غەزەل وەک هیممەتی دەستی کەریم واسیعە ئەمما تەبیعەت کەوتە ڕوتبەی قاسری
شوکری ئەنعامی بەشەر وەک شوکری خەللاقی بەشەر واجیبە بۆیە قەڵەم نووسی بە ڕەسمی شاکری
تا لە دنیادا دەمێنی زایل و مایل نەبێ کەوکەبی بەختت لە ئەوجی ئیقتیدار و ئامری


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.