ئافەرین پارە کە وا دایم شەرەف پەیدا ئەکا

ئافەرین پارە کە وا دایم شەرەف پەیدا ئەکا (1941)
by موفتی پێنجوێنی
308633ئافەرین پارە کە وا دایم شەرەف پەیدا ئەکا1941موفتی پێنجوێنی
ئافەرین پارە کە وا دایم شەرەف پەیدا ئەکا ناحەز و دوژمن وەکوو خەرمانی کا بەربا ئەکا
کۆمەڵی خوێش و برا، یەکسەر لە یەک تانا ئەکا وا ئەزانم دین لە یەزدانیش مەردانە سەودا ئەکا
حوکم و فەرمانیش بەسەر ئەم خەڵکەدا وەک شا ئەکا
هەر کەسێ پارەی ببێ ماقووڵ و خاوەن حورمەتە ناوەجاخیش بووبێ ئێستە ڕەددی ئەمری زەحمەتە
ڕوو لە هەر شوێنێ بکا وێری بە چایی و شەربەتە چش لەوەی خواردەستیەتی بۆ نانێ جەرگی لەتلەتە
پارە هێزێکە کە سەد گەلحۆی تەمەڵ وریا ئەکا
پارە سڕپۆش و عەیبداپۆش و لێفە و کورسییە پارە حەڵقەی گەردنی لات و هەژار و برسییە
باخەڵت پڕ بێ سیلاحی چابووکی و بێ ترسییە گەر بەتەنیا ڕوو لە ماڵێک کا لەجێی بیست و سییە
بۆ کەوش هەڵگرتنی سەد کەس بەجارێ ڕائەکا
هەر کەسێ پارەی نەبێ سەد عیلمی بێ دەرناکەوێ هەر کەسێ پارەی نەبێ کار و قسەی سەر ناکەوێ
بۆ شکاتیش گەر بچێ بێ پارە جێی بەر ناکەوێ پارەداریش هەر لەناوا ئیش ئەکا دەر ناکەوێ
پارە پیاوی ترسنۆکیش بێ درۆ و وریا ئەکا
بۆ سوپاسی پارە سەد دەفتەر بنووسم هەر کەمە پارە ئەسبابی کەشیدە و حەجج و ئاوی زەمزەمە
پارە ئەسبابی نەمانی فیتنە و بەزم و خەمە پارە بۆ دەردی دڵ و ئازاری دنیا مەرهەمە
پارە قەڵغانێکە ڕێبەستی هەرا و هوریا ئەکا
پارە تاریکی شەوی هەور و هەڵا ڕووناک ئەکا پارە پیاوی ترسنۆک و بێ ورە بێباک ئەکا
پارە پیری کەوتە و خوێن تیانەماو چالاک ئەکا پارە پیاوی هەرزە گۆ و نالەباریش چاک ئەکا
فەیلەسووفێک بێتە مەیدانی لە دەستی ڕائەکا
موفتی گەر هۆشت ببێ دەرمانی دەردت پارەیە شێر بە گوێ بگرێ کەسێ بێ پارە بێ، پەتیارەیە
پیاوی بێ پارە هەمیشە سەرکز و بێچارەیە هەرچی داماویی نەدیبێ غافڵی ئەم کارەیە
پارە هەرچەند شا نییە زۆر کردەوەی وەک شا ئەکا


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).