هەرێیک حەفتاودوو حۆری بۆ لەززەت
|
پێنج سەد غوڵامیش هەر لەبۆ خزمەت
|
مەجمووعیان جوانن، پاک چاردەساڵن
|
بێ ڕیش و سمێڵ، شیرینجەماڵن
|
داییم هەر بیکرن، ئەو جەمعی حۆریان
|
«لَمْ يَطْمِثْهُنَّ إِنْسٌ وَ لا جَانٌّ»
|
گەر ئاوی دەمیان بێتە بەحری تاڵ
|
پاک شیرین دەبێ وەک ئاوی زوڵاڵ
|
ئەگەر پەنجێکیان بێتە ڕووی دنیا
|
مانگ و ڕۆژ شۆقی نییە لەکنیا
|
چاوڕەش و بۆنخۆش، گەردەنفرازن
|
خۆشخولق و خۆشخوو، شیرینئاوازن
|
هەریێک حەفتا جوور لیباس لەبەردا
|
ئەنواعی خشڵ و زیوەر لەسەردا
|
زۆر نازەنینن، عەجەب جوانچاکن
|
لە حەیز و نیفاس هەموویان پاکن
|
ساحێب عەیش و ناز، نازکئەندامن
|
قامەت عەڕعەڕن، شیرینکەلامن
|
ئەندامیان سافە وەک شووشەی بلوور
|
مەغزی لوولاکیان دەبینی لە دوور
|
داییم لە گەڵیان، ئیستیمتاع ئەکەن
|
لە سەعاتێکا سەد جیماع ئەکەن
|
هیچ بوغز و کینە و تەشویش نازانن
|
مەجمووعیان عاشق مێردی خۆیانن
|
پیری و نەخۆشی و مردن نامێنی
|
ئەو ماڵ و موڵکە کەس لێی ناسێنی
|
هەر ڕۆژی جومعە زیافەتی خوایە
|
خەڵعەتی ڕەزا و فەیزی لەقایە
|
مەدحی بەهەشتێ قەت تەواو نابێ
|
مەسڵەحەت وایە ئەمجار کۆتا بێ
|
«يا مالِكَ المُلك، سَتَّار و صَبور»
|
پادشاهی جەببار، غەففار و غەفوور
|
هەرکەس بیخوێنێ، یا گوێی لێ بگرێ
|
بە کردەوەی چاک، بە ئیمان بمرێ
|
«سەمیع» گوناهکار، «اِلتِجَا» ئەکا
|
بۆ فاتیحایەک سەد ڕەجا ئەکا
|