ئاقیدەی شێخ سەمیع/باسی عەزابی قەبر
سوئالی قەبر و عەزاب و نیعمەت | لە ترس و شادی، دۆزەخ و جەننەت |
قەبر بۆ ساڵح ڕەوزەی جینانە | ئەمما بۆ فاسق«حَفري نِيرانـ»ـه |
یا دەرد و میحنەت، یا خۆشی و ڕاحەت | هەرکەس بە نەوعێ تا ڕۆژی قیامەت |
تا ئێرە فەڕزە گشت کەس بیزانێ | باقی زۆر خێرە هەرکەس بتوانێ |