ئاقیدەی شێخ سەمیع/باسی فرشتە و مەلائیکە
بارەڕیان پێ بکەن مەلەکی ڕەحمان | داییم مەوجوودن لە ئەرز و ئاسمان |
بێ خەو و خواردن، بێ کەسب و غەفڵەت | داییم مەشغووڵن بە زیکر و تاعەت |
هەریەک بە نەوعێ، هەر یەک بە کارێ | بێئەمری ناکەن بە هیچ قەرارێ |
هەرچی پێغەمبەر خەبەری داوە | لە بابەت ئەمری دنیا و عوقباوە |
ئەوەی فەرموویە وەحیی خودایە | هەر وەک فەرموویە بێشک هەروایە |
دین بەبێ جەلال بەخێو ناکرێ | بێ شان و شەوکەت ئەدای ناکرێ |
پێغەمبەر چلۆن بۆ دین ئەکۆشا | هەروا، بۆ عیلم و سەنعەت ئەخڕۆشا |