ئاقیدەی شێخ سەمیع/پێنج ڕوکنەی ئیسلام

ئاقیدەی شێخ سەمیع  (1880)  by سەمیع
پێنج ڕوکنەی ئیسلام
پێنج ڕوکنەی ئیسلام با بزانین چییە باوەڕیان پێ بکەین ئەمری ڕەببییە
ئەووەڵ: کەلیمەی شەهادە و ئیمان دووەم: پێنج فەڕزەی بە شەرت و ئەڕکان
سێیەم: سی ڕۆژەی مانگی ڕەمەزان مەحفووز لە «مُفطِر»، هەم «لَغٌو و بٌطلاَن»
چوارەم: زەکاتە لەگەڵ سەرفیترە پێنجەمین: حەججە، ئەو لەگەڵ عەمڕە
ئەم پێنج ڕوکنانە بە فەڕز بزانین قەت تەرکیان نەکەین گەر موسڵمانین
هەرکەس تەرکی کا یێک لەو پێنجانە بێشک ڕوکنێکی دینی نوقسانە
ئەوجار با مەعنای شەهادەت تێ بگەین مەعنای بزانین باوەڕی پێ بکەین