چاخێ ئەمنیش حاکمی مەجمووعی جیهان بووم
|
مەڕوانە ئەلەم ڕۆژە کە بێ ناوونیشان بووم
|
نووسراوە لە تەئریخی بەشەر کردەوەیی من
|
باعیس بەنەزانینە لەتۆ من کە نیهان بووم
|
ئەو ڕۆژە حەموورابی سەرە و ژێر بوو لە دەستم
|
ناوی من ئە لەو ڕۆژە کووسی فەردی جیهان بووم
|
ئالام و کووسی هەردوو برا بوون و لە ئاری
|
ئالام بووە فارس ئەمنیش گوردی ئەوان بووم
|
من بوومە ئەسەل کووتەهیی دەوڵەتی ئاسوور
|
من مونجیی دانیالی بەنی ئیسرائیلییان بووم
|
بابل بەقووەی لەشکری من بوو بەخەرابە
|
ئەستێرە پەرست بوو ئەمنیش ئەهلی ئیمان بووم
|
والیم لە بەرەغمە هەبوو جێی ئێستەیی ئزمیر
|
لەو چاخە حوکمڕانی هەموو ڕۆم و یۆنان بووم
|
چەن جار یەمەنم گرت و ئەهالی بووە مل کەچ
|
گورزم هەبوو خاوەن سوپەهـ و تیر و کەوان بووم
|
تێکۆشە لە بۆ سەتوەتی جارانت ئەسیری
|
لەم ڕێیە بکوژرێی مەڵێ من تووشی زیان بووم
|