کەسبی عیلم و مەعریفەت کە، سەرکەوە وەک میسرییان
|
نەک وەکو میسری بژی، وەک عارەبی ئیسپانییان
|
ئەندەلوسیش هیچ نەبوو، من وام ئەوێ زۆر سەرکەوی
|
سەرکەوە وەک دەوری مەئموونی شەهی عەبباسییان
|
وەک ئەوانیش هەر بڵند بە، تا لە دنیا دەرکەوی
|
هەر وەکو باپیرە گەورەت، میللەتی ساسانییان
|
سەرکەوە تاکو لە عالەم دەرکەوی وەک ماهی تاب
|
هەر وەکو باپیرە کۆنت، دەوڵەتی ئالامییان
|
ڕۆڵە ئەم دەوری بڵندی وا لە ئەوروپا هەیە
|
ئەوروپای فێر کردووە، غەرناتە و ئەشبیلییان
|
عەکسی بەغدا بوو، کە سەنعەت ئەندەلوسیش فێر ببوو
|
دەوڵەتی بەغداشی فێر کرد، عالمی ساسانییان
|
دەوڵەتی ئاسوور و بابل عیلم و عیرفانی نەبوو
|
میللەتی کلدانی فێر کرد دانەری ئالامییان
|
لاوی من تۆمی بڵندیی نێژتووە باپیری تۆ
|
هەڵسە سەر پێ، هەڵکە بەیداخی درەفشی کاوییان
|
باسی حاڵی کۆنە پیاوانت بڵێ بۆ لاوەکان
|
ئەی ئەسیری زیارەتی گۆڕت دەکەن وەک حاجییان
|