ئامری موشفق گەورەی میهرەبان
|
پاشازای مەشهوور، ئەمیری کوردان
|
گەر مەدحت بکەم ئیسمی کەریمت
|
پشتی سەخایی حاتەمت شکان
|
ئیدارە و عەدلت بۆتە نموونە
|
لە ڕووی دنیادا وەک نەوشیرەوان
|
میللەت پەروەریت زۆر بێشومارە
|
چاوی ئیحسانت ئەبینن هەمووان
|
یەزدان داویەتی بە من فەرزەندێ
|
عومری گەییوە بە سێوچوار مانگان
|
بەختی بێ ڕزقە ئیقباڵی شومە
|
دایکی بێ شێرە، تیفلی بەسەزمان
|
بە چەند مەینەت و کوێرەوەری
|
پەروەردەی ئەکەین بە شەکر و ڕازیان
|
ئەمە چەند ڕۆژە شەکری نەماوە
|
گریە و فوغانی ئەگاتە ئاسمان
|
جا بۆ ئیدارەی ئەم بێگوناهە
|
ئیلتیجا ئەکەم لە عەدالەتتان
|
ئەمر بفەرموون شەکری بدرێتێ
|
تاکوو بێچارە نەمرێ لە برسان
|