ئاواتی تازەی پێنجوێنی وێران

ئاواتی تازەی پێنجوێنی وێران (1941)
by موفتی پێنجوێنی
308457ئاواتی تازەی پێنجوێنی وێران1941موفتی پێنجوێنی
ئاواتی تازەی پێنجوێنی وێران پێشکەش بە میری و بە کاربەدەستان
ئاخ ئەگوێزراوە بۆ ئەو پێدەشتە ئەوساکە ئەموت پێنجوێن بەهەشتە
گردێکی لێیە پێی ئەڵێن «گەڵکە» هەوارگەی هاوین بۆ شار بەکەڵکە
جێی وەسمان پاشا و مەحموود پاشا بوو هاوین و پاییز زۆر دڵگوشا بوو
تەیارەخانە هەتا بەر بوو بان بکرایە بە شار بازاڕ و دوکان
ئاو و چەشمەکەی وێنەی کەوسەرە زیخ و بەردەکەی زێڕ و گەوهەرە
دوو جادەی قیرتاو ئەم بەر و ئەو بەر فەرشی حەوشەکان بە بەردی مەڕمەڕ
سەرا و مەکتەب و خەستەخانەی جوان چایخانە و گەڕاج لەم شان و ئەو شان
هەر وەکوو بەغدا ڕووبار لەبەریا هەر ئاوێ پردێ بکرێ لە سەریا
بێن بۆ بینینی لە دووروڵاتان یا لە بەغداوە یاخود لە شاران
زۆری پێناچێ وا ئەبێ بە شار هەزار بێ ئەبێ بە هەشت نۆ هەزار
ئەو ڕێگا بڕوا ڕاست بۆ مەریوان بێ قۆرت و بێ پێچ وەک تیر و کەوان
بکرێ بە جێگای هاوینەهەوار ناوبانگی بڕوا دیارە و دیار
لوبنان لە چاویا وەک شارەزوور بێ بێن بۆ زیارەتی هەرچەندە دوور بێ
ئاشەمەکینە و چرای فەرەنگی لەگەڵ سینەما بڕوانە دەنگی
ئاخ وەها ئەکرا، بە دین و ئیمان نەک وەک بەنگەڵەی زستان کە دیمان
جێی چی بۆ گرتم دە هەزار دینار سەد پارچە لەوح و سەد بار شووڵ و دار
ئەگەر کاربەدەست هیممەت بنوێنێ ئاواتی موفتی وەک دار ئەڕوێنێ


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).