دوێنێ دەروێشێ وتی: کەف بە کەف و دەف بە تەرەب
|
دەبە دەب دەب، دەبە دەب دەب، دەبە دەب
|
وتم ئەی ئەحمەقی ئاشوفتە! وەتەن چۆڵە؛ وتی:
|
دەبە دەب دەب، دەبە دەب دەب، دەبە دەب
|
هەچی هەوڵم لەگەڵ ئەو بەچکەسەگا دا، ئەیوت:
|
دەبە دەب دەب، دەبە دەب دەب، دەبە دەب
|
وتم وا چاکە لە فکری خۆیەوە بۆی دەربێم
|
بە مرووری گەلێ ئەییام لەناو بەم دەبە دەب
|
دەفم هەڵگرت و بە حەی حەی دەسی شێخم ماچ کرد
|
وتم لێدەن بە عموومی لە مەقامی دەبە دەب
|
من و شێخ و ژن و دەروێش هەموو تێکەڵ بووین
|
شێخ لە فکری ڕەپی سووری، من و دەروێش دەبە دەب
|
قانعا بەسیە، موحەققەق بە دووسەد وەک من و تۆ
|
تەرک ناکەن بە یەکێ بەزم و مەقامی دەبە دەب
|