ئاوەکەی سەرچنار
ئاوەکەی سەرچنار | چاوگەکەی نیشتمان |
لای منی دەردەدار | تۆی شیفابەخشی گیان |
*** | |
یەک دڵۆپ ئاوی تۆ | گەر بگاتە دەمم |
لائەبا بێ درۆ | دەستبەجێ گشت غەمم |
*** | |
سەیر ئەکەم پڕ بەهەشت | خاوەنی چیمەنی |
بۆیە هەروەک بەهەشت | گوڵشەنی دیمەنی |
*** | |
ئاوەکەی سەرچنار | کەوسەری سەرزەمین |
تۆ دەسی کردگار | پێتی بەخشیوە ژین |
*** | |
هەڵقوڵە هەر بە جۆش | ڕێڕەوت گەوهەرە |
ئاوی پیرۆز و خۆش | لوتفی خوات لەسەرە |
*** | |
تۆم هەبی پاک و ڕوون | جێگە سەیرانی عام |
بۆ تەواوی دەروون | ناچمە لوبنان و شام |
*** | |
ئەودەمەی جار بە جار | دێمە سەیران لەلات |
بانگ ئەکەم پڕ بە زار | گەییمە ئاوی حەیات |
1945/8/5
ڕیشێن
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|