ئەی ئاڵای بەرزی سێ ڕەنگی جوان
|
هەر شەکاوە بی تا ئاخرزەمان
|
تۆ یادگاری سەلاحەددینی
|
خوا کۆمەکت بێ، چەندە شیرینی!
|
کوردان بەبێ تۆ چەشنی ئەسیر بوون
|
لەناو زیندانا بەندی زنجیر بوون
|
لاوی کوردستان هیممەتی نوان
|
کە تۆی هەڵکرد و زنجیری شکان
|
کەریم خانی زەند، بابائەردەڵان
|
فیداکاری تۆن بە دڵ و بە گیان
|
سووریت نیشانەی شەهیدانمانە
|
سەوزیت نیشانەی دەخڵ و دانمانە
|
سپیت نیشانەی ئاشتیی وڵاتە
|
ڕۆژت ڕووناکیی ڕێگەی نەجاتە
|
گەنمت یانێ های کوردە بزانە
|
نانی خۆت مەنێ دەستی بێگانە
|
قەڵەمت مانای: تا ڕۆژی مردن
|
تێکۆشن لە ڕێی زانین و خوێندن
|
ئیتر هەر بژی ئاڵای کوردستان!
|
هەر پایەدار بی تا چەرخی دەوران
|