ئای بۆ ئەو ڕۆژەی ترس دێ بەسەرا
ئای بۆ ئەو ڕۆژەی ترس دێ بەسەرا | کونە مشک لامان ئەبێ بە سەرا |
کە کەوتینەوە کۆمەڵی یاران | ئەڵێی نە بامان دیوە نە باران |
کوێخا جوامێری هەمەوەند دەیگوت | های جوامێر ڕۆم و عەجەم وا لە دووت! |
سەرێ کە شاهان بە تەمای نەبن | بۆ ئەوە دەشێ هەڵکەنرێ لە بن |
ئەوسا کە جوامێر دەنگی دلێر بوو | تیپی هەمەوەند ژنیشیان شێر بوو |
ئێستا من هەسم دوڵدڵم پێیە | ئاخۆ ناپرسن لەشکرت کێیە |
لە هەمووی خۆشتر خەیاڵ بازییە | حوکمی سەری بەنگ یەکەتازییە |
خەیاڵبازییە چارەی دڵتەنگی | شەراب بە گەردش، بەنگ بە بێدەنگی |
بەڵام بەنگ کێش بی مەچۆرە گوێ ئاو | جۆگەلەت لەلا ئەبێ بە شەتاو |
هەر خۆم ئەیزانم شەراب بکەم نۆش | گوێ زەڵم و ماسی و سەوزی و هەوای خۆش |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 470
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|