بۆچی ئەمەندە سەر کز و شێواو و عاجز و سستی
|
داماو و زەرد و خەفەتبار و وسکت و پەستی
|
دەردێکی کاریی دەروونیت هەیە وەها گرژی
|
یانە خوماری دووکەڵی وافوور بووی مەستی
|
ئەی ڕۆڵە ئاهی گرینت گۆوای دەردی دڵە
|
چارەی بەگۆشەنشینی نییە دەبێ هەستی
|
ئاری نەوەی گەلی میدیایی شاهی کەی ئەخسار
|
پێ لەشکری ئەوی بۆ هەموو گۆی زەوی پەستی
|
چاخی لە ئاسی ئاری بەهێز و جیهان گیر بوو
|
ئێستا لە ئاری پاوە لەسەر دەستی عالەمە دەستی
|
هەر بابەتێکی ئەم گەلە دەورێکی ژووری زوو دیوە
|
بەخشی خوایە بۆیان حوکمڕان و سەربەستی
|
ئادەم لە داخی کاری دەمی دیگوت؛ ئای دەم دەم
|
ئەوسا لە باغی عەدنەوە بۆ کێوی هیند خوا خستی
|
ڕۆڵانی لێیەوە فیربوون پێیان دەگوت ئادەم
|
بۆی بوو بە ناو پێی خۆشبوو کە خۆشی دەیبیستی
|
پێشین زوانی مەردومە گوفتی شرین و نازکی تۆ
|
لە بڵمە بڵمەوە بوو بۆ گەلان زوانی پێویستی
|
زۆر ژووری، زۆر بڵندی، یەکە ڕۆڵەیی نووحی
|
بۆیە لە دەوری جوودی نەڕۆیی گەلت لەوی ویستی
|
گوفتی شیرین و ڕێکی ئەسیری لەبەر بکە ڕۆڵە
|
تاریکی میللەتە هۆشەنگە بێژ و هەڵبەستی
|