ئومەرا کافر و سادات و موسوڵمان چەتە بێ
|
قوڕ و بۆیاغی دوو عالەم بەسەر ئەم میللەتە بێ
|
چونکە پۆلیس و چەتە دوژمنی دین و ماڵن
|
ئوسەرا با ئیشی ئەم دەردیسەر و زیللەتە بێ
|
ئەم ئەڵێ گۆشتی فڕووجم ئەوێ بۆ قاوڵتی
|
ئەو ئەڵێ شێوی شەوم مەرگەیی گیسکە قوتە بێ
|
لە وڵاتێ کە گوزەرگاهی چەتە و پۆلیسە
|
موختەسەر کەس نییە بێ وەسوەسە و ختختە بێ
|
بە دوو سێ ساڵی تری نانی ڕەعییەت ئەبڕێ
|
ئەگەر ئەم عالەمە لەم حاڵەت و وەزعییەتە بێ
|
نەبزی فەللاح لەبەر بێ گەنمی جەوجەوییە
|
چەتە ئالیکی دەوێ گەرچی بە دووقیمەتە بێ
|
گەرچی فەللاح زەخیرەی دوو سێ باری مابێ
|
باوەڕم نایە بەشی لائیحە و مەزبەتە بێ
|
سابیر ئەم میحنەت و ئەحواڵە جەزای ئەعمالە
|
حەزەرت لەم مەرەزە پڕ دەرد و عیللەتە بێ
|