ئیحسان و ئیخلاس
ئیحسان و ئیخلاس لە عیبادەتدا | هەردووکیان شەرتن بۆ پیاوی خودا |
ئیحسانیش دەبێ مەعنای بزانی | عەمەلی پێ بکەی هەتا دەتوانی |
ئیحسان ئەوەیە لە عیبادەتدا | زۆر بەئەدەب بی لە حزووری خودا |
لە دەرکی خودا بە گەردەنکەچی | عیبادەت بکەی لە حەد دەرنەچی |
زۆر بە تەوازع چاوان هەڵێنی | وا بزانی ئەتۆ خودا دەبینی |
مەعلوومە کە تۆ خودا نابینی | ئەو تۆ دەبینێ، تۆ ئەو نابینی |
ئیخلاس ئەوەیە لە عیبادەتدا | غەیری حەق کەست نەیە بە دڵدا |
لە عیبادەتدا ڕیایی نەکەی | هەر بۆ خودای خۆت عیبادەت بکەی |
هەرکەس ئەوەی خوێند لەبەری بکا | خێری دەگاتێ دوعام بۆ بکا |
مانگی ڕەشەمە پازدەی ما زستان | نووسرا و تەواو بوو هەدیەی کوردستان |
بە یادگاری پێشەوای مەنسوور | جەنابی قازی ڕەئیسی جومهوور |
«جەوهەری» ئەتۆش هەڵێنە دەستان | بڵێ هەر بژی کورد و کوردستان |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|