ئیعلان
دوێنێ شەو شەیتان هات بە پێکەنین | وتی: ئیعلانم هێناوە بۆ ژین |
خۆت کەڵکت نییە پێت پێ ناکەنم | نایەم بە لاتا وەک خاڵۆژنم |
ئیعلانی دانا و سووکێ بۆی دەرچوو | ڕوانیم مەئالی ئیعلان ئەمە بوو |
تاقمی «زەبانییە» ی جەهەنەم بیستن | ئێستا نۆزدەیان هەیە بە بیستن |
قورئان فەرموویە: «تسعه عشر» | یەکێکیان کەمە کار ناچێتە سەر |
مانگانەی ئەوان هەزار دینارە | کێیە تالبی چوونە لەم شارە؟ |
هەر مانگی هەزار دینار کەم نییە | بۆ ئەربابی خۆی خراپی چییە |
وا ئێمە بە ژین ئیعلانی ئەکەین | چوار شەرتی هەیە بەیانی ئەکەین |
شەرتی یەکەمیان ئەبێ بەدکار بن | نابێ بە کردەی چاک لەکەدار بێ |
دووهەم بە لەشی پیس ڕایبواردبێ | نەخەڵەتابێ نوێژی کردبێ |
سێهەم هەرچی پێی ئەڵێن موسکرات | قەت بوارەی نەبێ بیست و چوار سەعات |
چوارەمیان نامووس لای مێشوولە بێ | سوێندی بە شەرەف وەک پەپوولە بێ |
ئەمجا هەر کەسێک ئەیەوێ بچێ | ڕاکات بۆ ئەوەی لەکیسی نەچێ |
1943/03/06
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|