ئیمساڵ بەختەیەکمان گردبووە دان
|
سەری ببڕین بۆ مناڵەکان
|
وە سمکۆڵ چون ئەسپ زەوی ئەدڕی
|
دەنک کا و جوی لە ماڵم بڕی
|
دیم پەیا بوو یەک کولە بوری
|
دیزەی ناپەسەن دەم چاو نەشوری
|
واتش شێخ ئەوڵا وتهاش فەرمابێ
|
تەشریف باوەری بی وەسەر شایێ
|
خۆ منیش وە قوڕ گیراوی ماڵم
|
دەسم کەوتوی وە دەس زاڵم
|
هەرچەنێ گەڕام بۆ سورانەی شێخ
|
ناعیلاج بەختم کردەوە لە مێخ
|
کوڕ وە باوکەڕۆ، کچ وە ئای ئای
|
کەفتەن وە شوێنم تا قەرقەچایی
|
یەکێکیان وتی بۆ ناپرسی ئەحواڵمان
|
لەی زاری و شیوەن لەی ناڵە ناڵمان
|
وتم ڕۆڵە گیان ئەحواڵتان چییە؟
|
ئەم زیڕەزیڕتان لەبەری چییە؟
|
وتیان باوە هەناسەمان سەرد بی
|
ڕۆن و گۆشتمان هە بەختە زەرد بی
|
ئەوقەرە گریان لە زووان بوون لاڵ
|
من بەختم هاورد ئەوان چون بۆ ماڵ
|
من بەختم هێنا هەتاکوو باوە
|
ئەوە ڕەنجم دا لەگەڵ مناڵا
|
هەر چەندێ ئێمە ڕەنجمان لەگەڵ برد
|
ئەومانیش بەگون ستارا خەرج کرد
|
ئینە شانامەی بەختەی مرواری
|
یاران بوواناش پەی یادگاری
|