ئینقیلاب (1965)
by قانع
306701ئینقیلاب1965قانع
ئینقیلابە فاتحی هەر مەخزەنی ڕازی نیهان ئینقیلابە وەک ئەرەستوو، دافعی دەردی گران
گەر نەبێ ئاشووبی چەرخ و ئینقیلابی ڕۆژگار تا قیامەت بۆ کەسێک بوو سەربەسەر مڵکی جیهان
شۆرەتی نادر بمێنێ، پەهلەوی بێ ڕەونەقە میللەتی میدیا بەهێزن، چۆن ئەژین ئێرانیان!
گەر لە هیممەت ئینقیلاباتۆ نەبێ، ئەهلی حیجاز چۆن ئەبوونە حوکمرانی مەسنەدی نەوشیرەوان!؟
هەر لە سایەی ئینقیلابە وا عەرەب سەربەست ئەژی یەسرب و بەتحا نەجاتیان بوو لە نێزەی تورکەکان
خزمی ئاسووری کە تێکەڵ عەشرەتی کلدانی بوون ................................................
دەستی مووسا گەر بمێنێ، نەفخەیی عیسا چییە!؟ نەعرەتەی ڕۆستەم ببێ، بۆچ وا کزە مازەندران!؟
ئینقیلابە بۆ فەقیر جێگەی ئومێد و ئارەزوو ئینقیلابە بوو بە باعیس ئاە و دەردی کوردەکان
کۆنەشاری دێی نەوێ ئەوساکە جێی زوححاک بوو ئیش و کاری ئینقیلابە ئێستەکەش چۆڵە و وێران
جا کەوابوو ئینقیلابە واسیتەی گەورە و بچووک هەر بژی ئاشووبی چەرخ و ئینقیلاباتی زەمان
قانعا ئوممێدی تۆ هەر ئینقیلابە و هیچی تر بەڵکوو کەڕتێ ڕێ کەوێ یەک ئینقیلابێکی گران


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).