ئێستا خەو بۆیە نایەتە ناو چاو
ئێستا خەو بۆیە نایەتە ناو چاو | جێی ئەو نەماوە پڕ بووە لە ئاو |
بۆیە نایەڵێ کە خەو ببینم | با بە خەویش بێ نەک ئەو ببینم |
دوو چاوم هەیە: یەکێک چاوی سەر | کە بۆ ڕێگای دوور پەنای دێتە بەر |
بەڵام چاوی دڵ بۆ دوورە مەنزڵ | هیچ مانعێکی بۆ نابێ حاسڵ |
ئەگەر ئەو پەروای چاوی سەر ئەکا | چاوی دڵ هێندە تیژە سەر ئەکا |
من لە خوام ئەوێ ئەو خۆی بنوێنێ | وەسڵ گڕی عەشق دائەمرکێنێ |
لەزەتێکی وام لە عەشق دیوە | موڵکی ئازادیم بەوە کڕیوە |
بە عەشق ئازادیم بۆ هاتۆتە دی | وەسڵ نامخاتە ژێر باری ماددی |
من بە عەشق و ئەو بە حوسن ئەخوڕێ | هەر جوانە لە شوێن عاشق ئەگەڕێ |
ئەگەر مەجنوون و فەرهاد نەبوایە | لەیلا و شیرین چۆن ئەهاتنە کایە |
بەڵێ تا عاشق ڕۆژی وەک ئەو بێ | ئەبێ بەیانی ڕوخساری ئەو بێ |
1942
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|