ئێمە کردەوەی باو و باپیرمان

ئێمە کردەوەی باو و باپیرمان (1950)
by پیرەمێرد
305782ئێمە کردەوەی باو و باپیرمان1950پیرەمێرد
ئێمە کردەوەی باو و باپیرمان شیروەشێنییە و ئازایی و مەیدان
ئەڵێن: شیری دا لە تەوقی سەری دایدڕی هەتا بەندی کەمەری
بە پاڵەوانی ناویان دەردەکرد هەرچی ئەیبینی سوجدەی بۆ دەبرد
کوشتن ئازایی و ڕاووڕوت هونەر بەم ڕەنگە زۆری بۆ دەچووە سەر
جەردەیی غەزوە، جەریمە حەڵاڵ تێکرا هاوبەش بوون دز و خاوەند ماڵ
سەرمایە و سەروەت ڕم و ئەسپێ بوو لە چڵکا لەشیان پڕ لە ئەسپێ بوو
خزمەتتکارییان بە فەخر ئەزانی تاڵانیان بۆ لای ئاغا ئەهانی
ئاغایش لە هیچە ئابڕووی ئەبردن لە تەویلەدا حەپسی ئەکردن
ئەپاڕانەوە لای خوا بە شکات ئەیانگوت خوایە چیمان بەسەر هات
دەنگی غەیب ئەیگوت هەی وا لێ کراوە خۆتان یاریدەی زۆردارتان داوە
هەرچی کە پشتی زۆردارێ ئەگرێ خوا زۆری ئەوی بە سەرا ئەبڕێ

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 842


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).