دەردی دڵم وەک ئەربەبا، زیڕەم کە دێتە گوێت بەبا
|
بۆ زیز ئەبی ئیمانەکەم، چبکەم بەمە ئەیدەم بەبا
|
خۆت با ئەدەی، خۆت لا ئەدەی، ڕوویی شیرینت دائەدەی
|
بەندی جگەر بۆ با ئەدەی، نابی لەگەڵما بۆ تەبا
|
ئەی نیشتمانی باغی گەشت، سینەت گوڵستانی بەهەشت
|
دەنگی بول و بۆیی گوڵت دڵ مەست ئەکا ساقیی سەبا
|
هاواری من فەریادی من، ڕۆژی ڕەشی بەربادی من
|
مەستی و قەشەنگی و شۆخیی تۆ، هۆشی سەری سوقرات ئەبا
|
جەرگ و دڵم وا بوو بەخوێن، وەک گێژ ئەڕۆم بێ ڕێ و شوێن
|
چارەی نییە دەردت دەڵێن دیزانتەری و سیلە و وەبا
|
سینەی سووتاوم شەق بکەی، پۆرگی دڵم گەر لەت بکەی
|
سەیری کەژی هەممم بکەی، گردێکە وەک قافی قوبا
|
ئەی دۆتە گوفتت دا بەکێ، بوویتە وەوی و میوانی کێ
|
دەردی دڵم بێژم بەکێ، خۆم ڕەنجەڕۆ و کردەم هەبا
|
لەومم دەکەن گەورە و بچووک، سووتام لە شاری کاری کووک
|
وا بوومە پەن ڕیسواو و سووک، ناڵێن ئەسیری مەرحەبا
|