ئەرێ ئەی لاو لە هیچ وەختێ نەکەی مەئیووسی ژینت بێ
ئەی لاو
ئەرێ ئەی لاو لە هیچ وەختێ نەکەی مەئیووسی ژینت بێ | دەبێ هەردەم عەزمدار و دەوای دەرد و برینت بێ |
لە مەیدانی تەقەددومدا تەلاش ئەسپی نەجاتت بێ | لغاوی ئەسپەکەت فیکر و عیلم ئاوزینگ و زینت بێ |
بەڵێ دائیم هونەرمەند بە لە میدانی نەبەردیدا | بەهۆی عەقڵ و هونەرمەندیت دەبێ تیشکی زەمینت بێ |
لەنێو گەلدا ئەبێ ئیعلانی جەنگی کەی لەگەڵ جەهلا | عیلم چەک بێ لە ئەم جەنگە، وەتەن جێگای کەمینت بێ |
لە ڕێگای شەئن و بەرزیدا دوور ئەندیشێکی وریا بە | مەنافیع پەروەریی میللەت ئەبێ ئامانجی ژینت بێ |
نەکەی بۆ بەرزیی ئامانجت برای خوێنیت لە بەندێ کەی | بە بەرزی شاد و مەسروور و بە نزمی ژینی شینت بێ |
لە وەختی گەنجی گەنجیدا دەبێ ڕەنجێکی گەنجی دەی | نەوەک وەختت بڕەنجێنی لەنێو جێگا و نوێنت بێ |
لە دنیادا حەقی ژینت هەیە تاکوو نەفەس دانێی | بەڵام چاکە و ڕەوشتی چاک دەبێ ئایین و دینت بێ |
برای تۆنە هەموو کوردێک وەکوو واڵەن کناچەی کەی | نەکەی دڵ پیس و جوێندەر بی بەرامبەریان وەڕینت بێ |
ئەگەر لاوێکی کوردی تۆ، دەبێ دڵپاک و باڵا بی | نەوەک دڵداری دڵپەروەر، دڵت قورئانی دینت بێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|