ئەرێ ئەی کورد لەنێو گەلدا هەتا کەی مات و داماوی
ئەرێ ئەی کورد لەنێو گەلدا هەتا کەی مات و داماوی؟ | کە عالەم سەربەخۆن گشتی ئەتۆش پەیوەندی نێو داوی |
دەسا بیرێ لە حاڵی خۆت بکە و هەستێ بە زیللەت کە | بەڵێ دوێنێکە ڕاوکەر بووی و ئێستاکە بە خۆت ڕاوی |
کەمەر بەستن لەنێو گەلدا بناغە و پێشڕەوی ژینە | بە تیری کینەیە ئەمڕۆ لە ژینا فەوت و کوژراوی |
دەسا هەڵسە بە هوشیاری نەفەوتاوی بە یەکجاری | لەنێو بەندی موعەزەب دائەمینێی قوڕبەسەر ماوی |
زەمان ئێمە بە شیشی غەم، لەسەر ئاور ئەبرژێنی | سەری سوڕ ما لە جەهلی تۆ هەتا کەی هەر نەبرژاوی |
دەمی «بیور» عەدووی «دارە» بەڵام کلکی ئەویش دارە | بەهۆی کوردە ئەتۆ غافڵ کە وا ئەمڕۆ شکێنراوی |
دەسا غیرەت کە مەوهومی لە بەهرەی ژینە مەحروومی | درێغ و حەیفە مەزڵوومی، کە زیندووی پەشمە فەوتاوی |
جیهانگیرانی هاوتیرەت کە دوێنێ هەر وەکوو تۆ بوون | ئەوان وا پێ گەیشتوون و ئەتۆش هەر کاڵ و هەر خاوی |
هەولێر
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|