ئەرێ لە تەختی بەندەنا

ئەرێ لە تەختی بەندەنا (1952)
by فایق زێوەر
304942ئەرێ لە تەختی بەندەنا1952فایق زێوەر

ئەرێ لە تەختی بەندەنا بووە بە مێرغوزار
لە دۆڵ و شیو و چەمەنا ڕەوانە جۆیبار
لە مێرگ و دەشت و گوڵشەنا شەماڵی بێ قەرار
چییە چ باسە گوڵ ڕوان
بەدەستە چەشنی ئاهوان
بە ڕاز و عیشوە و دوان
هەموو لە دەوری شار ئەڕۆن بە کەیف و بێ جەخار

***

ئەرێ مەلانی زەرد و سوور لە بۆشیی ئاسمان
هەموو بە دەنگی پڕ سروور بە شەو یا بەیان
چییە کە دێنەوە لە دوور بە دەستەی بێ وچان
لە بن چیاوە کانیاو
بە ڕەنگی شیری تازەساو
جگەلەوەی ئەدا لە چاو
لە وەرد و ناو بەیار بە پێچ و دەورە دێتە خوار

***

وەلێ بەهاری نازەنین ئەکەوتە ناو وڵات
لە ئاسمان هەتا زەمین ئەگۆڕێ کائینات
مەل و گوڵ و دڵی حەزین هیوا پەیا ئەکات
لە هاژەهاگی ئاوی چەم
لە پێکەنینی گوڵ بە دەم
ئەبیسترێ و ئەڵێ بە جەم
کە دەستی کردگار بە ڕێکی دەرئەخا نیگار

***

منیش هەموو دەمێ لەلام بەهارە فەسڵی خۆش
بە نەشئەی دڵ و غەرام ئەکەومە عەیش و نۆش
ئەمانە خۆشە بەڵام لەکن سەری بەهۆش
بەرامبەری جیهان و ژین
لەبۆ ئەوەی کە باش بژین
ئەبێ بە هەوڵ و ڕاپەڕین
بە ڕەنج و ئیش و کار بەهار بکەین بە دوو بەهار

1946/2/1


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).