ئەرێ هەی دڵەی غەمباری حەزین
ئەرێ هەی دڵەی غەمباری حەزین | تەیری نامراد ئاوارە و غەمگین |
ڕاپەڕە بڕۆ بۆ لای دۆستانم | دۆستی قەدیمم ئارامی گیانم |
ڕێگا بگرە بەر بڕۆ تۆ بە تاو | تۆ ڕووبکەرە قەڵاکەی باراو |
*** | |
ئازا کوڕانە سەرکەوە بە گیان | سەرەوژێر بڕۆ بەرەو لای چنگیان |
لەوێ مەوەستە بگرە ملەو ڕێ | ڕێگا ئەتباتە مەرکەزی نۆدێ |
بزانە نۆدێ جێگای پیرانە | مەرکەزی نەوەی شێری یەزدانە |
*** | |
بکە زیارەتی مەردانی ئەوێ | ئوتۆمبێلی پێت بخەرەوە ڕێ |
بەسەر «هەرمنا» بڕۆ بە حزوور | هەتا ئەگەیتە ئاوی گوکە سوور |
لەسەر ئەو چەمە هەر مەگرە لەنگەر | هەتا لە هەوراز ڕاست ئەچیتە سەر |
*** | |
دڵە بزانە ئەو قەزا جوانە | جێگای شەرەف و کانی ویژدانە |
جێی ئاسایشی سوڵتەی دەوڵەتە | مایەی فەرەح و ژینی میللەتە |
ڕووکەرە تەموین دڵەی پڕ هونەر | لە بۆ دیدەنی دۆست و بەرادر |
ئەگەر ئەتەوێ تۆ ببی ڕووسوور | «سەلام» بناسە لەگەڵ چوویتە ژوور |
چۆن موعتەبری هەموو دیوانە | بێ ئوسوڵ نەبی سەلام بزانە |
عەرزی ئیخلاسم تەقدیم کە دەردەم | ئەمجا دەسخەرە ناودەسی ئەدهەم |
وەکیلی منبە ئەی دڵەی مەزڵووم | عەرزی ئیخلاسم تەواوکە مەعلووم |
1943/6
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|