ئەلا ئەی ئەقڵی کۆتایین هەتا کەی مات و داماوی
ئەلا ئەی ئەقڵی کۆتایین هەتا کەی مات و داماوی | بە قەیدی نەفسی ئەممارە سەراسەر بۆچی بەسراوی |
خەیاڵی هیچ و پووچت وایە دەوڵەت هەم عەنانت بێ | حیسابێکە، کە موحتاجی نەسیبی دوو گەزە جاوی |
مەسەل دوونیایە سەییاد و ئەتۆش مورغێکی بێهۆشی | موقەیید بە بە یەک دانە هەتا نەتخاتە ناو داوی |
زەمانە هەر وەکوو قەحبە هەم ئاغۆشی هەزارانە | چ سوودێکی هەیە بۆ تۆ کە سەر دانێی لە پێناوی |
مەبەستە دڵ بە دونیا تاهیرا بێ سوودە بۆ هەرکەس | مەحاڵە ناگیرێ بۆ تۆ گوریز کە، سا لە گێژاوی |
This work was published before January 1, 1929, and is in the public domain worldwide because the author died at least 100 years ago. |