ئەلا ئەی پیری ئاخرشەڕ ڕەئیسی قەوم و سەرخێڵی
|
هەتاکەی غافڵ و مەستی لەسەر تەخت و قەراوێڵی؟
|
شەوی گەنجی نەما هەڵسە لە خەو، سەیری کە ئاوێنە
|
ئەڵێ: ئەی پیری نازیرەک هەتا کەی خوویی جاهێڵی؟
|
ئەجەل ئامادەیە بۆ تەخت و تاراجت، چ عەقڵێکە؟
|
خەریکی گردوکۆی ماڵی، سبەی بۆ خەڵکی جێ دێڵی
|
لەلات وایە بە شاڕێدا ئەڕۆی و ڕووت لە مەقسوودە
|
وەڵی ڕێگەی دزانە، ناگەیە مەقسوودی خۆت، وێڵی!
|
تەماشا کە لە پانی ئەرز و تەنگی چاوی دونیادار
|
چ چاوبرسین بە جووتیار ئەمر ئەکەن بۆ ڕێگە ناکێڵی؟
|
زەمینی بێ نیزاع و منبت و ئەعلا ئەگەر مابێ
|
سەری گۆنایە ئاوی ئەشکی چاوە جەرگە ئەستێڵی
|
کە زاریع مەردوم و بێڵی موژەی فرمێسکی ئاوی بێ
|
لە ئەرزی ڕوو ئیرەم پەیدا ئەکەی گەر بێ فڕوفێڵی
|
هەتا ماوی عیلاجی ڕێگەیی تووشەی قیامەت کە
|
چ لازم ماڵ و موڵکت بۆ کوڕی ئەحمەق بەجێ بێڵێ
|
شەوی پیری وتی سابیر جەوانیی بێوەفا ڕۆیی
|
وتم تۆش ئاخری عومرم ئەبێ ڕۆژێ بەجێم بێڵی
|