ئەلفی مرادت فڕێدا، مەردی

ئەلفی مرادت فڕێدا، مەردی (1950)
by پیرەمێرد
305424ئەلفی مرادت فڕێدا، مەردی1950پیرەمێرد
ئەلفی مرادت فڕێدا، مەردی شوێن مراد کەوتی، بۆ درەم مردی
ڕۆژوو و نمازت کە بۆ نیاز بێ وەک عاشقێکی کە پیشەی گاز بێ
نوێژی زۆر، پیشەی پیرێژنانە ڕۆژوویش ئەسڵەکەی بۆ ڕەمەزانە
سیاحەتی حەج سەیری جیهانە ئەوی بە کار بێ بەخشینی نانە
کابە بناغەی برایمی خەلیلە دڵ نەزەرگاهی ڕەببی جەلیلە
دڵ دەشکێنێ و دەچێ بۆ کابە مەچۆ، مەزالیم لەسەر خۆت لابە
من زیارەتی کابەم کرد بەڵام زیارەتی دڵ پێشترە لە لام
لە دەشتی مینا قوربانی دەکەی بۆ گورگ و چەقەڵ دیاری دەبەی
لێرەی سەربڕی و بیدەی بە برسی دەبێت بە قەڵای ئایەتولکورسی
دەزانی کەوا دنیا فانییە وای دەگری تا سەر زیندەگانییە
ئەگەر تۆ تا سەر هەر بژیایتایە ئەشیا بۆ دوای تۆ جێگا نەمایە
وەک پێش تۆ جێگای خۆی داوە بە تۆ تۆیش جێی خۆت بدە بە یەکێ و بڕۆ
ئەگەر پێداگری و بڵێی من ناڕۆم تۆیش وەک یارۆکان دەهاونە بن گۆم
گا لە سەر پشتی ماسی دانرێ تڕەکەڵەکێ دیارە سەر ناگرێ

ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 512
1937/02/01


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).