ئەمان لۆمەم مەکەن یاران منی کوشت هیجری لەیلایی
|
لەبەر ئەشکی دوو چاوانم ڕژاوە نووری بینایی
|
ئەوا جەیشی فیراق خوێنی ڕژاندم دەرچوو لەم ناوە
|
دەخیل شاهی ویسال تۆ مێڵە خوێنم چێ بەخۆڕایی
|
لە لای خۆم ئیحترازم کرد لە ناری دووریی جانان
|
لە ناکاو شوعلەوەر بوو دڵ سووتا پەروانە ئاسایی
|
لەبەینی ئێمە شەرت وابوو جودایی یەک نەکەین هەرگیز
|
وەفای عەهدت نەبوو قوربان بەجێت هێشتم بە تەنهایی
|
بە ئوممێد دانەیی خاڵی لەبی جانانە مەشغووڵ بووم
|
کە نەمزانی لە ناکاو هاتە ئەستۆم دامی ڕیسوایی
|
غەریب و ناتەوانێکم ئەوا هاتوومە دەرگانەت
|
بە سەهلی ناڕوا قوربان ئەگەر خۆت نەی لە هانایی
|
ئەگەر سافی مەرامت هاتنەوەی یارە بڵێ دائیم
|
مەدەد یا موستەفای شامی، دەخیل یا شاهی بەغدایی
|