ئەمساڵ ئینتیخاب کەوتە باحورا
ئەمساڵ ئینتیخاب کەوتە باحورا | زۆر کەس دەروونی ئاگری تیا گڕا |
ئاویشمان کەمە بۆ ئاگر بڕی | ئەویش هاتۆتە سەر نۆرە بڕی |
ئاخ بۆ میراوی خاوەند مرووەت | ئاو و نووابی بکا بە نۆبەت |
مادام هاتۆتە سەر تێکەولێکە | یەکێ تێگەیی زۆر ڕێک و پێکە |
چونکو بۆ هەندێ هیندە تەلاشە | لە خزمەت زیاتر هەوڵی مەعاشە |
بارێ دەوڵەمەند نەیقۆزێتەوە | ساڵی هەوارێ بگوێزێتەوە |
یا سوبع و ڕوبعی بۆ کارێکی خێر | ببەخشێ و چاوی چواری لێ بێ تێر |
چاوێ تێر نەخوا بە بەشی خێوی | گۆڕ وایە خاکی گۆڕی پێ بپێوی |
ئەی ئەو کەسانەی بە خۆ دەنازن | تا دەمرن حەسرەت بە نان و پیازن |
هونەر ئەوەیە بەختی لەگەڵ بێ | چیمەنتۆ ئەبێ لمی تێکەڵ بێ |
جەوهەر بۆ دادی حەق بێ بەهایە | بە مێردی نییە زۆر جار بە خودایە |
من سێ ڕۆژگانەی خۆم پێ بڕاوە | نازانم چیمە لەم بەندوباوە؟ |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 451
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|