ئەمساڵ ئەمەندە هەور ئەگرمێنێ
ئەمساڵ ئەمەندە هەور ئەگرمێنێ | تریشقەی دڵمان ڕادەچەنێنێ |
قینی بێدادی لە هەورامانە | هەورامان لووتی لە ئاسمانە |
بە تەرزە و لافاو لووتی نانەوێ | قەزای ئەم دیوی لەو دیوی کەوێ |
هەورە تریشقە با کێو بسمێ | گشتی ئاسانە هەر «سان» نەجمێ |
با دنیا لێمان نەبێزرێتەوە | خۆڵمان بەسەردا نەبێژرێتەوە |
مارانگەز هەموو شوێنێ دەپرسێ | لە خشەی مار و مێروو دەترسێ |
لە تەقە و ڕەقە دڵم زۆر تەنگە | خودا نەکەرۆ بوواچان جەنگە |
خزمەتی وڵات هەر بە عیلم ئەکرێ | بە چرای خوێندن پێ دەردەکرێ |
بار ئارد بەرەکی بۆیە لە پاشی | هەر کەسێ بە لای خۆیا داتاشی |
ئەویان بە ماڵی ئەویتر خڕە | قاپی مەحکەمە بۆیە وا پڕە |
تا حەول و قووەت لەسەر ڕەجا بێ | ماڵی بێ ماڵان نابێ ئاوا بێ |
هەندێ ڕەجاکار سەیری زۆر خۆشە | پێی ئەڵێی نێرە، ئەڵێ بیدۆشە |
هێندێکیش بە هیچ تەریق نابنەوە | بە دووی ڕێوی دا ئەچنە کونەوە |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 479
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|