ئەمشەو (قانع)

ئەمشەو (1965)
by قانع
306697ئەمشەو1965قانع
هەی هەی لە ناسۆر زامانم ئەمشەو گوڵگوونە بە زووخ زامانم ئەمشەو
قەڵای جوانیم خاپوورە ئەمشەو بینایی دیدەم بێ نوورە ئەمشەو
سەدای غوڵغوڵەم چون سوورەن ئەمشەو قابز بۆ ڕۆحم زەروورەن ئەمشەو
کێ بۆ دڵسۆزم؟ کێ بۆ غەمخوارم؟ کێ نەوی لە باڵ سۆتەی بیمارم؟
کێ بۆ یاسینم بخوێنێ دەم دەم؟ کێ بۆ پا و دەس بشێلێ بە هەم؟
کێ بۆ ڕوو کەرۆ لە قیبلەی ئیمان؟ کێ بۆ سەری من بنێتە سەر ڕان؟
ئەوسا کە قابز ببینم وە چەم کێ بۆ چۆڕێ ئاو بتکێنێتە دەم؟
کێ بۆ بنەرۆ وە دیدەم دەسماڵ؟ کێ زاری کەرۆ هووناوەی ڕووی خاڵ؟
جە دەمای کۆچم کێ ئەلوەدا بۆ؟ کێ شەیدای شیوەن ڕۆی کەربەلا بۆ؟
کێ بمنێ وەبان تەختەشۆرەدا؟ کێ ئاو بڕێژۆ وەکافوورەدا؟
چێوەی سواری بێ کەس هۆردارۆ کێ بۆ جەنازەم وەگڵکۆ بارۆ
کێ بۆ دامبنیۆ نە پەردەی قەبرم؟ کێ بۆ واز کەرۆ توورەکەی سەرم؟
تێکی هەڵپێکا سزای گۆڕەوشار کەرەمدار هەر تۆی غەفوور و غەففار


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).