ئەمڕۆکە عەجەب، شۆڕش و غەوغایە لە گوڵشەن
ئەمڕۆکە عەجەب، شۆڕش و غەوغایە لە گوڵشەن | وەقتی تەرەبی بولبولی شەیدایە لە گوڵشەن |
خەمڵیوە بەسەد ڕەنگە؛ گوڵ و لالەیی سەحرا | سەد نەغمە لە هەر لا، دووسەد ئارایە لە گوڵشەن |
تێکەڵ لە هەموو لاوە: شەقیق و گوڵ و نەسرین | ئەلحەق کە گەهی سەیر و تەماشایە لە گوڵشەن |
سەتحی چەمەن ئەمڕۆ لە قەڵەم، قودرەتی سانیع | وێنەی قەڵەمی سەنعەتی ئەو شایە لە گوڵشەن |
خەندەی گوڵ و گریانی هەوا، وا دەنوێنێ | ئەمڕۆکە دەمی بادە و مینایە لە گوڵشەن |
بولبول؛ سەحەریی، نەغمە نەوازە بەسەراحەت | یاران! چە گەهی تەوبە و تەقوایە لە گوڵشەن! |
ئەمڕۆ نەشکێ؛ کەی دەشکێ، تۆبەکە ئەمڕۆ | تۆبە شکەنیی؛ حوکمی تەقازایە لە گوڵشەن |
ساقی! بدە بەو جامی زەڕەت، بادەکە، ئەمڕۆ | هەنگامی مەی و ساغەر و سەهبایە لە گوڵشەن |
هاوارە، وەکو بولبولی شەیدا «ئەدەب»ی زار | دەستی نەگەیشتە گوڵ و ڕسوایە لە گوڵشەن |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|